شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: کۆچی خێر سەبارەت: سەیدئاوا، ٢٠/١٢/١٣٤٧ی هەتاوی - (لاپەڕە ١١٨ ی چاپی ئەنیسی و ٢٣٥ ی چاپی جەعفەر) باری بەست، خێر بێ، دەڵێن بۆ جەننەتول مەئوا دەچێ هەرکەسێ پیاوی خودا بێ، گیانەکەم، ئاوا دەچێ شێری مەیدانی خوداناسی عەلی بوو عائیلی توێشوویی هەڵگرتووه، بێ‌ترس و بێ‌پەروا دەچێ ئەو له پێش چاو چوو، بەڵام هەر ماوه وێنەی وی له دڵ هەرکەسێ وێنەی ئەوی بێ، خۆش سەروسیما دەچێ خەم مەخۆن یاران! مەڵێن ڕۆیی 'عەلی' شێری خودا پاک و ڕووسوور بۆ حوزووری حەزرەتی مەولا دەچێ هەرکەسێ ڕووسووره وەک ئەو دەچته مەیدانی جەزا خۆ ئەوەی وەک 'کامیل'یشه، بێ‌سەر و بێ‌پا دەچێ ++++++++++++++++++++++