ئەی سەییدی کائینات و جێی شانازی!
زێدە لە پەیامبەران ئەتۆ شابازی
ئەم نۆکەری خاکی پاکی بەردەرک و دەرت
پاڕاوه لە لات، نەهاتە جێ داخوازی
گەپجاڕی هەموو کەس و لە بەرچاو کەوتوو
فریای نەکەوی، نەماوه پۆز و نازی
ناڵێم منی شەرمەسار بڵندم به نەسەب
سەرشۆڕم ئەمن، ئەتۆ بڵندپەروازی
بۆ خوارێ دەمێ نەزەر بفەرموو، قوربان!
تۆ خاوەنی شەققولقەمەر و ئیعجازی١
با هەستمەوه، لە گێژ و خول بێمه دەرێ
ئیعجازه فەقیری وەکوو من بنوازی
ناڵێم گلەییم هەیه، ئەمن قابیلی چیم؟
نازی هەیه 'کامیل'ت، ئەگەر تۆ ڕازی
زێدە لە پەیامبەران ئەتۆ شابازی
ئەم نۆکەری خاکی پاکی بەردەرک و دەرت
پاڕاوه لە لات، نەهاتە جێ داخوازی
گەپجاڕی هەموو کەس و لە بەرچاو کەوتوو
فریای نەکەوی، نەماوه پۆز و نازی
ناڵێم منی شەرمەسار بڵندم به نەسەب
سەرشۆڕم ئەمن، ئەتۆ بڵندپەروازی
بۆ خوارێ دەمێ نەزەر بفەرموو، قوربان!
تۆ خاوەنی شەققولقەمەر و ئیعجازی١
با هەستمەوه، لە گێژ و خول بێمه دەرێ
ئیعجازه فەقیری وەکوو من بنوازی
ناڵێم گلەییم هەیه، ئەمن قابیلی چیم؟
نازی هەیه 'کامیل'ت، ئەگەر تۆ ڕازی
١. چاپی ئەنیسی: 'شق القمر'