شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: شاباز سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٤ی هەتاوی - (لاپەڕە ٩ ی چاپی ئەنیسی و ٢٢٨ ی چاپی جەعفەر) ئەی سەییدی کائینات و جێی شانازی! زێدە لە پەیامبەران ئەتۆ شابازی ئەم نۆکەری خاکی پاکی بەردەرک و دەرت پاڕاوه لە لات، نەهاتە‌ جێ داخوازی گەپجاڕی هەموو کەس و لە بەرچاو کەوتوو فریای نەکەوی، نەماوه پۆز و نازی ناڵێم منی شەرمەسار بڵندم به نەسەب سەرشۆڕم ئەمن، ئەتۆ بڵندپەروازی بۆ خوارێ دەمێ نەزەر بفەرموو، قوربان! تۆ خاوەنی شەققولقەمەر و ئیعجازی١ با هەستمەوه، لە گێژ و خول بێمه دەرێ ئیعجازه فەقیری وەکوو من بنوازی ناڵێم گلەییم هەیه، ئەمن قابیلی چیم؟ نازی هەیه 'کامیل'ت، ئەگەر تۆ ڕازی ١. چاپی ئەنیسی: 'شق القمر' ++++++++++++++++++++++