ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٥١. مەحشەر
خاڵی نوستوو! هەستە، بەستە؛ ئێستە ڕۆژی مردنە!
کاتی لێک جیابوونەوەی چاکە و خراپەکردنە١

گوێت له دەنگی نەفخی سووره، لێ‌دەدا، ئاگات دەکا
پێت دەڵێ حەشره، له ترسان شێری نەڕ هەروەک ژنە

چاوەڕێ بن، وا تەرازووی خێر و شەڕ هاتۆته گۆڕ
سەگ به حاڵی ئەو کەسەی خێری بە قەد خێری منە! ٢

باڵی ئاڵای کێیه ئەودەم سەدهەزار چاک و خراپ
دەچته ژێر سایەی، لەوێ‌دا چاوەڕێی لێبووردنە

ئەحمەدی موختاره، شیرین سواره، ئەو سەردارەیە
ڕووی له هەرکەس بوو، لەوێ‌دا کاروباری ڕۆشنە

ئەی 'شفیع‌المذنبین'! دەستی من و داوێنی تۆ
دێمه ژێر ئاڵات و ڕێم ‌که، گەرچی ئیحسانم ونە

وەک دەڵێن ئەمنیش له نەسلی پاکی تۆم، ئەمما ئەمن
ڕووڕەش و خاوەن گوناهم، کارم ئارەق ‌ڕشتنە

ئاگری دۆزەخ نەبێ، ناتوێتەوه ئەو ماڕزە
لێی‌گەڕێ بتوێتەوه، با ساف بێ هەروەک ئاینە

١. چاپی ئەنیسی: چیاکردنەوەی
٢. چاپی ئەنیسی: بەقەت
زەنبیل، ١٣١٦ی هەتاوی
(لاپەڕە ١١ و ١٢ ی چاپی ئەنیسی و ٢٠٤ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit