شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: مەحشەر سەبارەت: زەنبیل، ١٣١٦ی هەتاوی - (لاپەڕە ١١ و ١٢ ی چاپی ئەنیسی و ٢٠٤ ی چاپی جەعفەر) خاڵی نوستوو! هەستە، بەستە؛ ئێستە ڕۆژی مردنە! کاتی لێک جیابوونەوەی چاکە و خراپەکردنە١ گوێت له دەنگی نەفخی سووره، لێ‌دەدا، ئاگات دەکا پێت دەڵێ حەشره، له ترسان شێری نەڕ هەروەک ژنە چاوەڕێ بن، وا تەرازووی خێر و شەڕ هاتۆته گۆڕ سەگ به حاڵی ئەو کەسەی خێری بە قەد خێری منە! ٢ باڵی ئاڵای کێیه ئەودەم سەدهەزار چاک و خراپ دەچته ژێر سایەی، لەوێ‌دا چاوەڕێی لێبووردنە ئەحمەدی موختاره، شیرین سواره، ئەو سەردارەیە ڕووی له هەرکەس بوو، لەوێ‌دا کاروباری ڕۆشنە ئەی 'شفیع‌المذنبین'! دەستی من و داوێنی تۆ دێمه ژێر ئاڵات و ڕێم ‌که، گەرچی ئیحسانم ونە وەک دەڵێن ئەمنیش له نەسلی پاکی تۆم، ئەمما ئەمن ڕووڕەش و خاوەن گوناهم، کارم ئارەق ‌ڕشتنە ئاگری دۆزەخ نەبێ، ناتوێتەوه ئەو ماڕزە لێی‌گەڕێ بتوێتەوه، با ساف بێ هەروەک ئاینە ١. چاپی ئەنیسی: چیاکردنەوەی ٢. چاپی ئەنیسی: بەقەت ++++++++++++++++++++++