ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٥٠. پاشای بەهار
ئەوا کاتی خەباتی بولبولانە
دەمی پشکووتنی خونچەی گوڵانە

نه تەنیا جۆگه وو جۆباره زەنوێر١
گوڵ و لاله له ئاسۆگ و تەلانە

نه تەنیا هەر مرۆ بەشداره ئەمڕۆ
دەرودەشت مەستی بۆنی سونبولانە

هەموو جێ خوار و ژووری زەرد و سوورە٢
کەسێ بێت و سەرنج دا عاقڵانە

دەزانێ بەخششی پاشای بەهارە
بەڵێ وایه عەتایی عادڵانە

هەچی زیڕووحە، شایی کەوته نێو دڵ
زەمانی خۆشیی و چەپڵه و پلانە

لە سەر جۆگانه هەڵپەڕکێی کوڕوکاڵ
که بەزمی بولبولانیش سەر چڵانە

هەموو دنیا سەراسەر وەک بەهەشتە
نەماوه ڕۆژی ماتەی ناو کولانە

کونەڕەش بۆ کەسێکه بێ گوڵ و دڵ
ئەوا کاتی گوڵان، جێژنی دڵانە

'ئیمامی' بانگ دەکا: ئەو جێژنه پیرۆز!
له کورد و کیژوکاڵی ژیکەڵانە

١. چاپی ئەنیسی: زەنویر. دەبێ هەڵەی چاپ بێت.
٢. چاپی ئەنیسی: خوار وژوورە
ئاشی زەنبیل، ١٣١٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٣٥ و ٣٦ ی چاپی ئەنیسی و ٢٠٢ و ٢٠٣ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit