شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: پاشای بەهار سەبارەت: ئاشی زەنبیل، ١٣١٥ی هەتاوی - (لاپەڕە ٣٥ و ٣٦ ی چاپی ئەنیسی و ٢٠٢ و ٢٠٣ ی چاپی جەعفەر) ئەوا کاتی خەباتی بولبولانە دەمی پشکووتنی خونچەی گوڵانە نه تەنیا جۆگه وو جۆباره زەنوێر١ گوڵ و لاله له ئاسۆگ و تەلانە نه تەنیا هەر مرۆ بەشداره ئەمڕۆ دەرودەشت مەستی بۆنی سونبولانە هەموو جێ خوار و ژووری زەرد و سوورە٢ کەسێ بێت و سەرنج دا عاقڵانە دەزانێ بەخششی پاشای بەهارە بەڵێ وایه عەتایی عادڵانە هەچی زیڕووحە، شایی کەوته نێو دڵ زەمانی خۆشیی و چەپڵه و پلانە لە سەر جۆگانه هەڵپەڕکێی کوڕوکاڵ که بەزمی بولبولانیش سەر چڵانە هەموو دنیا سەراسەر وەک بەهەشتە نەماوه ڕۆژی ماتەی ناو کولانە کونەڕەش بۆ کەسێکه بێ گوڵ و دڵ ئەوا کاتی گوڵان، جێژنی دڵانە 'ئیمامی' بانگ دەکا: ئەو جێژنه پیرۆز! له کورد و کیژوکاڵی ژیکەڵانە ١. چاپی ئەنیسی: زەنویر. دەبێ هەڵەی چاپ بێت. ٢. چاپی ئەنیسی: خوار وژوورە ++++++++++++++++++++++