ئەو ڕەهبەرە، کە گەورەی ئێمە و هەمووکەسە١
عەللامەیی لەدوننی، بەبێ چوونی مەدرەسە٢
عالم به عیلم، بێئەمه کەس دەرسی پێ بڵێ
دارای٣ عیلمی شیمی و فیزیک و هەندەسە٤
ئەمشەو عرووجی کرد چووه سەر، ئەو به سەروەری٥
مەحبووبی زاتی پاکی خوداوەندی ئەقدەسه
حەوت ئاسمان به ئانێ هەموو تەی دەکا بە شەو
خەڵکیش به ڕۆژ و فێڵوفەرەج، بەرتەری بەسە
شێری ژیان له عەرسەیی مەیدانی ئەو نەوی
بێتین و هەیبەته بە خودا وەک موخەننەسە
ئەم هەڵبەسانه چەشنی وتەی حاجی قادرن
هەرچەند ئەمانه شێعرن و ئەو خۆ موخەممەسە
شیرینزمان و ئەفسەحه ئەو، بۆیه 'کامیل'یش
جوانه وشەی، زمانی به مەدحی مولەببەسە
عەللامەیی لەدوننی، بەبێ چوونی مەدرەسە٢
عالم به عیلم، بێئەمه کەس دەرسی پێ بڵێ
دارای٣ عیلمی شیمی و فیزیک و هەندەسە٤
ئەمشەو عرووجی کرد چووه سەر، ئەو به سەروەری٥
مەحبووبی زاتی پاکی خوداوەندی ئەقدەسه
حەوت ئاسمان به ئانێ هەموو تەی دەکا بە شەو
خەڵکیش به ڕۆژ و فێڵوفەرەج، بەرتەری بەسە
شێری ژیان له عەرسەیی مەیدانی ئەو نەوی
بێتین و هەیبەته بە خودا وەک موخەننەسە
ئەم هەڵبەسانه چەشنی وتەی حاجی قادرن
هەرچەند ئەمانه شێعرن و ئەو خۆ موخەممەسە
شیرینزمان و ئەفسەحه ئەو، بۆیه 'کامیل'یش
جوانه وشەی، زمانی به مەدحی مولەببەسە
١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: گەورەیی
٢. چاپی ئەنیسی: 'لدنی' بە شەددی نوونەوە
٣. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دارایی
٤. چاپی ئەنیسی: شیمی یو
٥. چاپی جەعفەر: ئەوشۆ
٢. چاپی ئەنیسی: 'لدنی' بە شەددی نوونەوە
٣. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دارایی
٤. چاپی ئەنیسی: شیمی یو
٥. چاپی جەعفەر: ئەوشۆ