ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات › شاری دڵ ›
١٤٣. چاوەکانم
تۆ نەخۆش بی، ژیانی من سوێرە١
چاوەکانم به لەرزەکەت کوێرە

که دەڕۆی بۆ موعالەجه، ئاخر
دڵی ئێمه به شەخسێ بسپێرە

چونکه کۆرپەی دڵی هەموومان تۆی
بانەمەڕ چوو، چ وەختی هاوێره؟

دوور لە یەک کەوتنەوه گرنگه، 'عومەر'!
توند و تیژه، به چەشنی تاوێرە

هەرکەسی کەوته بەر، پەرێشانە
دەگرێ وەک تفەنگچی لەو، سێرە

وردوپردی دەکا به شاڵاوێک
بە سەری‌دا دەسووڕێ وەک گێرە

گیانەکەم! مامەکەت بە قوربانت!
خەبەرێکی بنێرەوه، خێرە

١. چاپی ئەنیسی: ژییانی من
بۆکان، ١٣٥٣ ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٠١ و ١٠٢ ی چاپی ئەنیسی و ١٨٥ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit