شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: چاوەکانم سەبارەت: بۆکان، ١٣٥٣ ی هەتاوی - (لاپەڕە ١٠١ و ١٠٢ ی چاپی ئەنیسی و ١٨٥ ی چاپی جەعفەر) تۆ نەخۆش بی، ژیانی من سوێرە١ چاوەکانم به لەرزەکەت کوێرە که دەڕۆی بۆ موعالەجه، ئاخر دڵی ئێمه به شەخسێ بسپێرە چونکه کۆرپەی دڵی هەموومان تۆی بانەمەڕ چوو، چ وەختی هاوێره؟ دوور لە یەک کەوتنەوه گرنگه، 'عومەر'! توند و تیژه، به چەشنی تاوێرە هەرکەسی کەوته بەر، پەرێشانە دەگرێ وەک تفەنگچی لەو، سێرە وردوپردی دەکا به شاڵاوێک بە سەری‌دا دەسووڕێ وەک گێرە گیانەکەم! مامەکەت بە قوربانت! خەبەرێکی بنێرەوه، خێرە ١. چاپی ئەنیسی: ژییانی من ++++++++++++++++++++++