شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ڕێبەری گەورە سەبارەت: بۆکان، ١٣٣٨ی هەتاوی - (لاپەڕە لاپەڕە ٨ و ٩ ی چاپی ئەنیسی و ١٨٨ ی چاپی جەعفەر) ئەو ڕەهبەرە، کە گەورەی ئێمە و هەمووکەسە١ عەللامەیی لەدوننی، بەبێ چوونی مەدرەسە٢ عالم به عیلم، بێ‌ئەمه کەس دەرسی پێ بڵێ دارای٣ عیلمی شیمی و فیزیک و هەندەسە٤ ئەمشەو عرووجی کرد چووه سەر، ئەو به سەروەری٥ مەحبووبی زاتی پاکی خوداوەندی ئەقدەسه حەوت ئاسمان به ئانێ هەموو تەی دەکا بە شەو خەڵکیش به ڕۆژ و فێڵ‌وفەرەج، بەرتەری بەسە شێری ژیان له عەرسەیی مەیدانی ئەو نەوی بێ‌تین و هەیبەته بە خودا وەک موخەننەسە ئەم هەڵبەسانه چەشنی وتەی حاجی قادرن هەرچەند ئەمانه شێعرن و ئەو خۆ موخەممەسە شیرین‌زمان و ئەفسەحه ئەو، بۆیه 'کامیل'یش جوانه وشەی، زمانی به مەدحی مولەببەسە ١. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: گەورەیی ٢. چاپی ئەنیسی: 'لدنی' بە شەددی نوونەوە ٣. چاپی ئەنیسی و جەعفەر: دارایی ٤. چاپی ئەنیسی: شیمی یو ٥. چاپی جەعفەر: ئەوشۆ ++++++++++++++++++++++