کاتی بەهارە چاوەکەم! بێ بچینە باغی دووبەدوو
گوڵ بچنین به هەردوو دەس، بێینه سەما و جوستوجوو
ساقی به هەڵپەڕینەوه دێت و دەچێ لە نێو چەمەن
خونچه به پێکەنینەوه دڵ دەڕفێنێ زوو به زوو
بولبول و قومری هەر تەڕەف سازی تەڕەب دەکەن، کەچی
له شاخی گوڵ، له داخی دڵ خۆ دەنوێنێ کوندەبوو
عەڕعەڕ و سەرو و نارەوەن پاکی به دەم نەسیمەوە
به ڕەقس و شەوق و زەوقەوه دێن و دەچن به ئارەزوو
ئەدەب دڕا دەفی لەبەر تەرەب له باخ و گوڵشەنا
له لای بەشەر لەبۆ دەوا نەما حەیا وو ئابڕوو
خۆشییه، کەیفه، شادییه، بەزمه، هەرایه، چۆپییە
به عەشقی بووکی بولبوله، خونچه که بووکه، دڵ خەسوو
ڕاز و نیازی دڵ دەکەن بولبول و قومری پێکەوە
هەردوو بە فکری بیکرەوه، خونچه به یەک دەدەن به شوو
هەر بهتەنێ 'ئیمامی'یه بێبەش و بەهره مایەوە
خەرمەنی خەم به با دەدا، دەنکی ئەسەف دەکا به توو١

١. هەموو /واو/ ی کۆتایی سەرواکان لە چاپی ئەنیسیدا یەکن (جو، زو، بو، ڕو، ... تو) و لە چاپی جەعفەردا دوان (جوو، زوو، بوو، ڕوو، ... توو).