ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٣٣. ئاخ و سکاڵا
من و بسکی لە بەژنی بەرزی هاڵاین
وەکوو یەک، دەردەداری بەژن و باڵاین

مەکەن لۆمەی من و کەزیەی بڵاوی
که ئاوبردەی جوانی و ئاڵ‌وواڵاین١

دەم و چاوی ئەگەر سوغرا و کوبڕان
لەگەڵ دڵ بۆیه سەرگەرمی موتاڵاین

لەگەڵ بولبول به جۆش و کوڵ له باغی
به ڕۆح وا موشتەری بازاڕی کاڵاین

من و کەزیەی وەکوو ماری بریندار
'ئیمامی' خاوەنی ئاخ و سکاڵاین!

١. چاپی ئەنیسی: جووانی
قاقڵاوا، ١٣٥٢ی هەتاوی
(لاپەڕە ٩٣ و ٩٤ ی چاپی ئەنیسی و ١٦٠ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit