من و دڵ عاشقی هەر زەرق و بەرقین
به پیریش گوێم نەدایه وەعز و تەڵقین
مەکه تۆ باسی تۆبه، واعیزی پیر!
من و دڵ خۆ له ترسی تۆ دەتۆقین!
من و یار هێن به سەرگەرمی ژیاوین١
له خۆشی یەکتری پڕ شەوق و زەوقین
شوکور زستانی ئەمساڵ وەک بەهار بوو٢
هەموو کانیاوەکانی کێوی تۆقین
به کوێری دوژمنم، ڕێوبان کراوە
هەموو جێژوانەکان هەر مان و باقین
که ڕق ئەستووره، ماڕزباب، ڕەقیبم
بڵا هەڵماسێ وەک ماسی لە بەر قین
'ئیمامی'! ئەوکەڕەت ئەو دەسته شێعرەت،
لە سەر وەزن و لە سەر شێوەی 'عێراقی'ن
به پیریش گوێم نەدایه وەعز و تەڵقین
مەکه تۆ باسی تۆبه، واعیزی پیر!
من و دڵ خۆ له ترسی تۆ دەتۆقین!
من و یار هێن به سەرگەرمی ژیاوین١
له خۆشی یەکتری پڕ شەوق و زەوقین
شوکور زستانی ئەمساڵ وەک بەهار بوو٢
هەموو کانیاوەکانی کێوی تۆقین
به کوێری دوژمنم، ڕێوبان کراوە
هەموو جێژوانەکان هەر مان و باقین
که ڕق ئەستووره، ماڕزباب، ڕەقیبم
بڵا هەڵماسێ وەک ماسی لە بەر قین
'ئیمامی'! ئەوکەڕەت ئەو دەسته شێعرەت،
لە سەر وەزن و لە سەر شێوەی 'عێراقی'ن
١. چاپی ئەنیسی: ژیاویین
٢. چاپی ئەنیسی: شکور
٢. چاپی ئەنیسی: شکور