شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ئاخ و سکاڵا سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٢ی هەتاوی - (لاپەڕە ٩٣ و ٩٤ ی چاپی ئەنیسی و ١٦٠ ی چاپی جەعفەر) من و بسکی لە بەژنی بەرزی هاڵاین وەکوو یەک، دەردەداری بەژن و باڵاین مەکەن لۆمەی من و کەزیەی بڵاوی که ئاوبردەی جوانی و ئاڵ‌وواڵاین١ دەم و چاوی ئەگەر سوغرا و کوبڕان لەگەڵ دڵ بۆیه سەرگەرمی موتاڵاین لەگەڵ بولبول به جۆش و کوڵ له باغی به ڕۆح وا موشتەری بازاڕی کاڵاین من و کەزیەی وەکوو ماری بریندار 'ئیمامی' خاوەنی ئاخ و سکاڵاین! ١. چاپی ئەنیسی: جووانی ++++++++++++++++++++++