وەرە نێو باغ و نێو گوڵزار و چیمەن وا لە سەر ڕێتن
هەڵاڵە و نێرگس و شەوبۆ و سوێسنە خاکی بەر پێتن
هەواخوای بەژن و باڵات هەر بە تەنیا من نەبووم تەنیا
گەلێ لاوانی تازە پێگەیشتوو وەک ئەمن شێتن
هەزاران شێخ و شاب و شێت و ژیر، چاک و خراپ، ڕێکی
هەموویان کوشتەیی لەرزانەکان و گوارەیی گوێتن
دەلەرزن هەروەکوو لەرزانە، بەندن هەروەکوو گوارە
بە بۆنەی بەژن و باڵات، دیارە هاواڵی بەڕێوجێتن
هەموو هاتوونە سەیری قیتوقۆزیت، پیر و لاو، ئەوڕۆ
بە قەولی سابڵاغی: وا 'ئیمامی'ش حازرە و دێتن