ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٢٨. دەردە کورد
دەردی کوردم گرتووە، چ بکەم ئەمن؟
تەیری بەختم مردووە، چ بکەم ئەمن؟

یەک ‌نەبوون و ڕێک‌ نەبوون و لێک ‌پسان
ژەهری دووریم چێشتووە، چ بکەم ئەمن؟

باری یەک ‌جار زۆر گرانی قەومەکەم
ئەمنی یەک‌ جار خستووە، چ بکەم ئەمن؟

ڕیسی چەند ساڵەم، تەشی‌ ڕێسی زەمان
پێچەوانەی ڕستووە، چ بکەم ئەمن!

یەک‌ نەبوونی دوو برای ئازا و نەبەز
ڕێی نەجاتی بەستووە، چ بکەم ئەمن؟

وا نەیاری بەدمەسەب بۆ ئەو دووە
سەد پلانی ڕشتووە، چ بکەم ئەمن؟

هۆنەری چەند ساڵەیی پیر، بەختەکەی،
هاتووە و لێی نوستووە، چ بکەم ئەمن؟
قاقڵاوا، ١٣٥٨ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٥٤ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)

پەراوێز edit