شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: دەردە کورد سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٨ی هەتاوی - (لاپەڕە ١٥٤ ی چاپی جەعفەر؛ لە چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە) دەردی کوردم گرتووە، چ بکەم ئەمن؟ تەیری بەختم مردووە، چ بکەم ئەمن؟ یەک ‌نەبوون و ڕێک‌ نەبوون و لێک ‌پسان ژەهری دووریم چێشتووە، چ بکەم ئەمن؟ باری یەک ‌جار زۆر گرانی قەومەکەم ئەمنی یەک‌ جار خستووە، چ بکەم ئەمن؟ ڕیسی چەند ساڵەم، تەشی‌ ڕێسی زەمان پێچەوانەی ڕستووە، چ بکەم ئەمن! یەک‌ نەبوونی دوو برای ئازا و نەبەز ڕێی نەجاتی بەستووە، چ بکەم ئەمن؟ وا نەیاری بەدمەسەب بۆ ئەو دووە سەد پلانی ڕشتووە، چ بکەم ئەمن؟ هۆنەری چەند ساڵەیی پیر، بەختەکەی، هاتووە و لێی نوستووە، چ بکەم ئەمن؟ ++++++++++++++++++++++