هەرچەند نەخۆشی عیشق و زەدەی پەنجەیی پەریم،
هەرچەنده بێمشوورم و هەرچەنده سەرسەریم
چونکه له حاڵی خۆم وەڕەزم، مات و عاجزم
ماوم عەجەب له ڕەحمی خودا، بۆچی من بەریم؟
یاڕەب بە خاتری دڵی خاسانی بێڕیات! ١
ڕەحمێ به حاڵی زارم و وەزعی قەلەندەریم
چونکی بە غەیری تۆ نییه کەس بگرێ دەستی کەس٢
دەستی شکاو لەگەڵ دڵەکەم بگره، یاکەریم!
بمهێنە دەر له گێژوخولی چەرخی چەپڕەوت
عاجز مەبه له دڵپڕی ئەمن و له زۆروەڕیم
هەرچەنده بێمشوورم و هەرچەنده سەرسەریم
چونکه له حاڵی خۆم وەڕەزم، مات و عاجزم
ماوم عەجەب له ڕەحمی خودا، بۆچی من بەریم؟
یاڕەب بە خاتری دڵی خاسانی بێڕیات! ١
ڕەحمێ به حاڵی زارم و وەزعی قەلەندەریم
چونکی بە غەیری تۆ نییه کەس بگرێ دەستی کەس٢
دەستی شکاو لەگەڵ دڵەکەم بگره، یاکەریم!
بمهێنە دەر له گێژوخولی چەرخی چەپڕەوت
عاجز مەبه له دڵپڕی ئەمن و له زۆروەڕیم
١. چاپی ئەنیسی: بێ ڕییات
٢. چاپی ئەنیسی: نیە کەس
٢. چاپی ئەنیسی: نیە کەس