شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: یاکەریم سەبارەت: گەردیگلان، ١٣١٩ی هەتاوی - (لاپەڕە ٩٩ ی چاپی ئەنیسی و ١٤٧ ی چاپی جەعفەر) هەرچەند نەخۆشی عیشق و زەدەی پەنجەیی پەریم، هەرچەنده بێ‌مشوورم و هەرچەنده سەرسەریم چونکه له حاڵی خۆم وەڕەزم، مات و عاجزم ماوم عەجەب له ڕەحمی خودا، بۆچی من بەریم؟ یاڕەب بە خاتری دڵی خاسانی بێ‌ڕیات! ١ ڕەحمێ به حاڵی زارم و وەزعی قەلەندەریم چونکی بە غەیری تۆ نییه کەس بگرێ دەستی کەس٢ دەستی شکاو لەگەڵ دڵەکەم بگره، یاکەریم! بمهێنە دەر له گێژوخولی چەرخی چەپ‌ڕەوت عاجز مەبه له دڵپڕی ئەمن و له زۆروەڕیم ١. چاپی ئەنیسی: بێ ڕییات ٢. چاپی ئەنیسی: نیە کەس ++++++++++++++++++++++