ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٢٢. من و شادی
فکر و حەواس و هۆش و عەقڵ، ڕێک بڕاوە لێم
ڕێگەی هومێد و سەبر و قەرار بەستراوه لێم

چت‌کرد خودا، لەگەڵ منی پیره‌گەماڵی خۆت!
شووشەی دڵم به تیشەیی ئاهم شکاوه لێم

وەی‌وەی چ ئاورێکه که بەربۆته جەرگ و دڵ
هەر خاتراتی تۆیه، دڵم وا شکاوه لێم١

خۆشی مەگەر بە خەو به دڵم‌دا بکا عبوور
ڕیشەی برایەتی من و شادی پساوه لێم

'کامیل'! مەکه ئەوەنده سکاڵا و دەردی دڵ
هەرگیز مەڵێ که دەرکی خودا داخراوه لێم

١. چاپی ئەنیسی: شکاوە، لێم
زەنبیل، ١٣٣٠ی هەتاوی
(لاپەڕە ٨٩ ی چاپی ئەنیسی و ١٤٨ و ١٤٩ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit