شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: من و شادی سەبارەت: زەنبیل، ١٣٣٠ی هەتاوی - (لاپەڕە ٨٩ ی چاپی ئەنیسی و ١٤٨ و ١٤٩ ی چاپی جەعفەر) فکر و حەواس و هۆش و عەقڵ، ڕێک بڕاوە لێم ڕێگەی هومێد و سەبر و قەرار بەستراوه لێم چت‌کرد خودا، لەگەڵ منی پیره‌گەماڵی خۆت! شووشەی دڵم به تیشەیی ئاهم شکاوه لێم وەی‌وەی چ ئاورێکه که بەربۆته جەرگ و دڵ هەر خاتراتی تۆیه، دڵم وا شکاوه لێم١ خۆشی مەگەر بە خەو به دڵم‌دا بکا عبوور ڕیشەی برایەتی من و شادی پساوه لێم 'کامیل'! مەکه ئەوەنده سکاڵا و دەردی دڵ هەرگیز مەڵێ که دەرکی خودا داخراوه لێم ١. چاپی ئەنیسی: شکاوە، لێم ++++++++++++++++++++++