ئەی زیبی گوڵستانم، تەشریف قەدەمت دڵبەند
تەعریفی بەچیکەم من؟ سەروە، گوڵی لێ پەیوەند!
موددێکە گرفتاری ڕەفتاری بەد وچاکم
جارێ درۆ، جارێ ڕاست؛ عاشق بە چ بێ خورسەند؟
ئەو قامەتە ڕەعنایە بۆمن کە لەدەس نایە
جێگەی من ودڵ ناکا، سەدها دڵی لێ بوو بەند
خاکی بەری پێت، چاوم! سورمەی 'بەسەر' ی کوێرە
تیری موژەکەت فێرە کوێرکا 'بەسەرم' هەرچەند
فەرمایشی تۆ چابوو، شیرین و دڵ ئارا بوو
بەولێوە جنێوشەکرە، بەو شێوە کەلامت قەند
بێچارە دڵی 'کامیل' گیرۆدەیی خاڵت بوو
بۆ دانەفڕی زولفت کردی لە پڕا دەربەند؟