ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١١. تەیری دڵ
تەیری دڵ بێ پەڕوپۆ، تەپکە شکاوێکی بەسە
چاوەڕێی تۆیە کە بێی، گەرمەسڵاوێکی بەسە
مەڵێ زستانە، جلی پیر وفەقیر پارە بووە
ڕۆژی ڕووت دەرخە، هەتیو تۆزە هەتاوێکی بەسە
پایزە، فەرموو تەماشاکە کە لانەوخوارم
پیرەکەروێشکێ لەگوڕ کەوتبێ، ڕاوێکی بەسە
ئەوهەموو زولفە بەزنجیری مەکە بۆ ملی من
تەیری وا بێ پەڕوباڵ کەوتبێ، داوێکی بەسە
سەیید و پیر و فەقیرم، وەرە لێم قەوماوە
بۆ منە ئەو مەسەلە: 'باوەلێ باوێکی بەسە'
وا بە سەرڕووتی و پێخاوسی هاتۆتەوە لات
'کامیل'ت جووتە کڵاشێک و کڵاوێکی بەسە!
لاپەڕە ٧٣ ی دیوانی چاپی ئەنیسی

پەراوێز edit