ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٠. ڕۆژ وته‌م
په‌رچه‌م و زوڵفی له‌ سه‌ر ڕوومه‌تی وه‌ک ڕۆژ و ته‌مه‌
به‌ هه‌ناسه‌م مژ و ته‌م زوو ده‌ڕه‌وێ، عومری که‌مه‌
ڕۆژی ڕووی ده‌رده‌که‌وێ، به‌رگی هه‌ژاری ڕووته‌
ئاهی من زوو ده‌بڕێ ده‌ستی درێژی زه‌ڵه‌مه‌
هه‌ر وه‌کوو باخی به‌هه‌شت وایه‌ سه‌راپا به‌ده‌نی
به‌ژنی به‌رزی وه‌کوو تووبایه‌ له‌ باخی ئیره‌مه‌
به‌شی من چۆن هه‌یه‌ له‌و سێبه‌ر و به‌رگ وبه‌ری ئه‌و
وه‌کوو بیستوومه‌ به‌ته‌نیا به‌شی خه‌ڵکی حه‌ره‌مه
چاو له‌من داده‌گرێ، وه‌خته‌ ملم بشکێنم،
دێمه‌لای تووڕه‌یه‌ لێم، لوا ئه‌وه‌ لوتف و که‌ره‌مه‌!
له‌ مناڵیمه‌وه‌ تا ئێسته‌ جه‌فام کێشاوه‌
بۆیه‌ سوڕ ماوه‌ سه‌رم، که‌لـله‌مه‌ وه‌ک جامی جه‌مه‌‌
دڵی ئاواره‌یی 'کامیل' به‌کوڵه‌ ڕۆژ وشه‌وێ
چاوه‌ڕێی ماچی له‌لێوانه‌، چ زۆره‌، چ که‌مه‌
لاپەڕە ١٩٤ ی چاپی جه‌عفه‌ر و ٢٨ ی چاپی ئەنیسی - ئاشی چۆمی زه‌نبیل، ١٣١٠ ی هه‌تاوی

پەراوێز edit