شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: جنێوشەکر سەبارەت: لاپەڕە ٧٣ ی دیوانی چاپی ئەنیسی - چۆمی زەنبیل، ١٣١٤ ی هەتاوی ئەی زیبی گوڵستانم، تەشریف قەدەمت دڵبەند تەعریفی بەچیکەم من؟ سەروە، گوڵی لێ پەیوەند! موددێکە گرفتاری ڕەفتاری بەد وچاکم جارێ درۆ، جارێ ڕاست؛ عاشق بە چ بێ خورسەند؟ ئەو قامەتە ڕەعنایە بۆمن کە لەدەس نایە جێگەی من ودڵ ناکا، سەدها دڵی لێ بوو بەند خاکی بەری پێت، چاوم! سورمەی 'بەسەر' ی کوێرە تیری موژەکەت فێرە کوێرکا 'بەسەرم' هەرچەند فەرمایشی تۆ چابوو، شیرین و دڵ ئارا بوو بەولێوە جنێوشەکرە، بەو شێوە کەلامت قەند بێچارە دڵی 'کامیل' گیرۆدەیی خاڵت بوو بۆ دانەفڕی زولفت کردی لە پڕا دەربەند؟ ++++++++++++++++++++++