ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١١٧. ڕەش و سپی
ڕووم ڕەش بووه به مەعسیەت و مووم سپی به خەم
چارەی ڕەش و سپی بکه، ئەی خاوەنی کەڕەم!

لێبوردنه له ڕووڕەشی وەک من، به هۆی ئەوە
پیرێکی ڕیش سپیی و فەقیر، ڕوو له تۆ دەکەم

دەرگات هەراوه بۆ هەموو چاک و خراپەیەک١
ڕێم لێ‌مەبەسته، تۆبی خوداییت، هەرچی هەم٢

هێند شەرمەسار و چارەڕەشم، ڕۆژ و شەو، خودا!
هەروا دەسووتێ جەرگ و دڵی من به چەشنی شەم

'کامیل'، بیساتی جوان و جحێڵی بپێچەوە!
کاتی سەفەر گەیشت و بڵێ تێشوویەک دەبەم

١. چاپی جەعفەر: دەرگات کراوە
٢. چاپی ئەنیسی: تۆ و خوداییت
قاقڵاوا، ١٣٥٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ٨٠ و ٨١ ی چاپی ئەنیسی و ١٣٦ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit