شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: ڕەش و سپی سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٥ی هەتاوی - (لاپەڕە ٨٠ و ٨١ ی چاپی ئەنیسی و ١٣٦ ی چاپی جەعفەر) ڕووم ڕەش بووه به مەعسیەت و مووم سپی به خەم چارەی ڕەش و سپی بکه، ئەی خاوەنی کەڕەم! لێبوردنه له ڕووڕەشی وەک من، به هۆی ئەوە پیرێکی ڕیش سپیی و فەقیر، ڕوو له تۆ دەکەم دەرگات هەراوه بۆ هەموو چاک و خراپەیەک١ ڕێم لێ‌مەبەسته، تۆبی خوداییت، هەرچی هەم٢ هێند شەرمەسار و چارەڕەشم، ڕۆژ و شەو، خودا! هەروا دەسووتێ جەرگ و دڵی من به چەشنی شەم 'کامیل'، بیساتی جوان و جحێڵی بپێچەوە! کاتی سەفەر گەیشت و بڵێ تێشوویەک دەبەم ١. چاپی جەعفەر: دەرگات کراوە ٢. چاپی ئەنیسی: تۆ و خوداییت ++++++++++++++++++++++