ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١١٦. دووریی یاران
ڕووڕەشی دەرگای خودا و ئەحمەدی موختار خۆم
هەر به تەنیا موونسی ناڵەی دڵی پڕزار خۆم

پیاوی چاک دڵیان له شوێنه و من بە دووی دڵ‌دا دەچم
شێت و ماخولیا و سەرگەردان و بەدکردار خۆم١

دڵ له سەد جێگه منی بەرداوه، ڕەببی بەروەبێ
پێچ و جینگڵمه، کوژاوی زەخم و ژەهری مار خۆم

یارەکانی لێ وەدوور خستووم و ئێستا پڕ به دڵ
دێم دەگەڵ دوژمن کەوم، بێ‌هاودەم و بێ‌یار خۆم

هەر تەریقێکی تەریقەت نایەوێ دەمباتە وێ
ئەو وەبەر خەنجەر کەوێ یاڕەب، منیش بیمار خۆم

١. چاپی جەعفەر: ماخوولیا وو سەرگەردان؛ چاپی ئەنیسی: ماخولیا وو سەرگەردان
قاقڵاوا، ١٣٤٦ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٨١ ی چاپی ئەنیسی و ١١٦ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit