ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١١٥. مافی گەل
له قازانی خەمت‌دا هەڵکزاوم
وەکوو قاورمه برژاوم، خوراوم

لەبەر ئەو بەختی سەرسەختی کڵۆڵم
له یار و ئاشنایان هەڵبڕاوم

به ئاوری دووری ئاخر بوومه قەقنەس
ئەگەر ڕاستت دەوێ هێز و هەناوم!

به زیندوویی دەبینم حاڵی مردوو
به گۆڕەوشاری دووریت هەر نەماوم

وەرن ئەی ئاشنا بۆ دڵ‌نەواییم!
هەژارێکی کزۆڵەی دڵ‌شکاوم

ئەرێ ئەی تاوی هاوینی هەژاران!
بکه ڕەحمێ به سەربەرگی دڕاوم

ئەگەر سەد چەل به دووریشت بسووتێم
له دەس نادەم حەقی داگیر کراوم

دەڵێم هەر مافی گەل دەرمانی دەردە١
ئەگەر چی من به جارێکی نەماوم

١. چاپی ئەنیسی: مافی دڵ
قاقڵاوا، ١٣٥١ ی هەتاوی
(لاپەڕە ٥٠ و ٥١ ی چاپی ئەنیسی و ١١٥ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit