یاخوا! خودایی عەززەوەجەل، بێیه سەر کەرەم١
سەر لوتف و عەفوو و مەرحەمەت ئەی ساحێبی نیعەم!
ئەو عالەمه بە تۆوه دەنازن لە سەر زەوی
سەربەرز و سەرفیرازن و وا هەڵدەدەن عەلەم
دوورن لە ڕەحم و عەفووی تۆ وانەی که سەرنەوین
شێواو و شێت و پەرت و پەرێشان و دڵبەغەم
هەردەم بە فکرێ ڕوو له دەری ڕەحمەتی ئەتۆم
ڕەحمێ بە حاڵی ئەمنی فەقیر که، نەماوه دەم
هەر چاوەڕێم هەموو دەم و ژەم لوقمەیەک بەرم
تێرم شوکور به نیعمەتی تۆ، من لە کاتی ژەم
شەرته کولێرەیێکی ئەتۆ گەوره بێ لە لام
هێنده که ئەو نواڵه نەدەم من به مڵکی جەم
'کامیل' ببەخشه تۆ به کەرەم! چونکه هەر دەڵێ:
چاوم له ڕەحم و مەرحەمەتی تۆیه، هەرچی هەم

١. چاپی ئەنیسی: کەڕەم