ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١١٩. تاڵ و سوێری
کوتم با ڕوو له یار و ئاشنا کەم
که بەشکم دەردی دڵ تۆزێ دەوا کەم

بەڵام یارم نەیار بوو، ئاشناشم
دەڵێ نەمدیوی، ناتناسم براکەم!

که تەوفیریان نییه چ بکەم خودایا
لەگەڵ بێگانه، یاران چۆن جیا کەم؟

که ڕووناکی نییه بۆ من له هیچ لا
له هەر شوێنێ، دەبێ هەر بێم و ڕا کەم

ئەمن هەر تاڵ و سوێریم دی له دنیا
دەبێ کەی بێ خودا ڕۆژی جەزاکەم؟

که جەرگم کون‌کونه، ئەوچەل لەوێڕا
دەبێ زووخاوی چەند ساڵەم ڕەها کەم

'ئیمامی' پاشی ئەندامی لە قیس‌چووی
دەڵێ هەر گیانه ماوه، با فیدا کەم
قاقڵاوا، ١٣٣٥ی هەتاوی
(لاپەڕە ١٣٨ ی چاپی جەعفەر، لە دیوانی چاپی ئەنیسیدا نەهاتووە)

پەراوێز edit