ئەوینم خۆش دەوێ چونکی به هۆی تۆ هاته ئامێزم
وەکوو تاقانه کۆرپەی خۆشەویست باشی دەپارێزم
ئەوه ڕۆژ و شەوی تەنیایی هاواڵی دڵی زارم
به یادی تۆ، ئەوه مایەی ژیان١ و تینم و هێزم
هەموو گۆشت و ڕەگ و پێستم ئەوین شێلای به مل یەکدا
هەویری خۆتم و بمشێله شلشل، گەرچی بێپێزم٢
خەیاڵی خاوه گەر من زولفی شێتوپێتی تۆ بێنم
بڵێم ڕامی دەکەم بۆ گەردنم، نایێته٣ پارێزم
'ئیمامی' خۆ له ڕیزی دڵبەران باڵای به باڵات٤ گرت
بەڵام بەرز و نەوی کەوتووین و هەرگیز نایهته ڕێزم٥

١. چاپی ئەنیسی: ژییان
٢. چاپی ئەنیسی: بێ هێزم
٣. چاپی ئەنیسی: نایێنە پارێزم (بە هەڵەی چاپ، نووسراوە: پازێزم)
٤. چاپی جەعفەر: بەباڵا گرت
٥. چاپی ئەنیسی: نایە پارێزم