له ئێش و حەسرەتی دڵ وەخته بمرم
پەڕ و باڵ، ڕەنگه بەم ڕۆژانه، بگرم
له هەرجێ دادەنیشم چۆلوهۆلە
مەگەر کوندم، که وا وێرانه قەسرم؟ ١
لە نێو کۆڕی ئەدیبان ئەفسەحێ بووم
کەچی ئێستاکه وا بێنەزم و نەسرم
وەکوو کەروێشکی لانهوخوارم، ئەمما
له پێش چاوان بەڵان وەک شێر و بەبرم
به حیله و فێڵ و نەیرەنگ بووم، ئەوێستێ
چ بەستەزمان و بێئەفسوون و مەکرم!
ڕەئیسی خێڵی بێچارانه 'کامیل'
ئەنیسی میحنەت و ئەندووه و فەقرم
شوکور زەیقەت هوجوومی کرده لای من
حەدیسی ئەحمەده 'ئەلفەقرو فەخر'م
مەڵێن بێ هیممەته؛ ڕیشەم لە بن هات
زەعیفه تاقەتم، بێتینه سەبرم
بەڵای لێدا ژیانی وا بهزیللەت
چ تاڵوتوونه، چاوم، عومری خدرم!
بە زیندوویی بەکاری من نەهاتن
ڕەفیقانم، مەگەر بمنێنە قەبرم!
پەڕ و باڵ، ڕەنگه بەم ڕۆژانه، بگرم
له هەرجێ دادەنیشم چۆلوهۆلە
مەگەر کوندم، که وا وێرانه قەسرم؟ ١
لە نێو کۆڕی ئەدیبان ئەفسەحێ بووم
کەچی ئێستاکه وا بێنەزم و نەسرم
وەکوو کەروێشکی لانهوخوارم، ئەمما
له پێش چاوان بەڵان وەک شێر و بەبرم
به حیله و فێڵ و نەیرەنگ بووم، ئەوێستێ
چ بەستەزمان و بێئەفسوون و مەکرم!
ڕەئیسی خێڵی بێچارانه 'کامیل'
ئەنیسی میحنەت و ئەندووه و فەقرم
شوکور زەیقەت هوجوومی کرده لای من
حەدیسی ئەحمەده 'ئەلفەقرو فەخر'م
مەڵێن بێ هیممەته؛ ڕیشەم لە بن هات
زەعیفه تاقەتم، بێتینه سەبرم
بەڵای لێدا ژیانی وا بهزیللەت
چ تاڵوتوونه، چاوم، عومری خدرم!
بە زیندوویی بەکاری من نەهاتن
ڕەفیقانم، مەگەر بمنێنە قەبرم!
١. چاپی جەعفەر: وێرانە قەبرم