شاعیر: ئاوات کتێب: شاری دڵ سەرناو: حەسرەتی دڵ سەبارەت: قاقڵاوا، ١٣٥٠ی هەتاوی - (لاپەڕە ٤٧ ی دیوانی چاپی ئەنیسی و ١٢١ و ١٢٢ ی چاپی جەعفەر) له ئێش و حەسرەتی دڵ وەخته بمرم پەڕ و باڵ، ڕەنگه بەم ڕۆژانه، بگرم له هەرجێ دادەنیشم چۆل‌وهۆلە مەگەر کوندم، که وا وێرانه قەسرم؟ ١ لە نێو کۆڕی ئەدیبان ئەفسەحێ بووم کەچی ئێستاکه وا بێ‌نەزم و نەسرم وەکوو کەروێشکی لانه‌وخوارم، ئەمما له پێش چاوان بەڵان وەک شێر و بەبرم به حیله و فێڵ و نەیرەنگ بووم، ئەوێستێ چ بەستەزمان و بێ‌ئەفسوون و مەکرم! ڕەئیسی خێڵی بێ‌چارانه 'کامیل' ئەنیسی میحنەت و ئەندووه‍ و فەقرم شوکور زەیقەت هوجوومی کرده لای من حەدیسی ئەحمەده 'ئەلفەقرو فەخر'م مەڵێن بێ هیممەته؛ ڕیشەم لە بن هات زەعیفه تاقەتم، بێ‌تینه سەبرم بەڵای لێ‌دا ژیانی وا به‌زیللەت چ تاڵ‌وتوونه، چاوم، عومری خدرم! بە زیندوویی بەکاری من نەهاتن ڕەفیقانم، مەگەر بمنێنە قەبرم! ١. چاپی جەعفەر: وێرانە قەبرم ++++++++++++++++++++++