ئاڵەکۆک

ئاوات add_a_photo
ئاوات شاری دڵ
١٠٩. یاران ڕۆیشتن
فکری چ بکەم ئێستە لە پاش عومری درێژم؟
بڕوانه له دەست و سەری لەرزۆکم و گێژم!

ئەو ئارەقی دەڕژێ لە سەر و ڕووم به حەقیقەت
دوای ڕۆیینی١ یاران، هەموو جواناوه دەڕێژم

یاران که هەموو ڕۆین و من مامەوه تەنیا
جەرگ و دڵەکەم کون‌کونه، زووخاوێ دەڕێژم

بەو عومرەوه هەر قیبلەمی؛ گەر ڕوو نەکەمه تۆ
بەو تاقی دوو ئەبرۆیه قەسەم، باتڵه نوێژم

جێم لێژ بووه، پیری لە سەرم خێوەتی هەڵدا
هەرکاتێ که بەربوومەوه! بڕوانه له لێژم

١. چاپی ئەنیسی: ڕۆێینی. دەبێ هەڵەی تایپ بێت.
قاقڵاوا، ١٣٤٧ی هەتاوی
(لاپەڕە ٨٧ ی چاپی ئەنیسی و ١٢٥ ی چاپی جەعفەر)

پەراوێز edit