هاوار لە ئێشی زامانم ئەمشەو
ڕەنگینە بە خوێن دامانم ئەمشەو
کوا حەکیم بکا دەرمانم ئەمشەو؟
وەک ئەیووب دیدە گریانم ئەمشەو
زامم بە ئێش و کارییە ئەمشەو
پیشەم ناڵین و زاریە ئەمشەو
یاران لەدەسچوو حەیاتم ئەمشەو
وەک 'خضر' توشی زوڵماتم ئەمشەو
بێن بە فریای گریانم ئەمشەو
زیندانی تارە ژیانم ئەمشەو
ڕەنگینە بە خوێن دامانم ئەمشەو
کوا حەکیم بکا دەرمانم ئەمشەو؟
وەک ئەیووب دیدە گریانم ئەمشەو
زامم بە ئێش و کارییە ئەمشەو
پیشەم ناڵین و زاریە ئەمشەو
یاران لەدەسچوو حەیاتم ئەمشەو
وەک 'خضر' توشی زوڵماتم ئەمشەو
بێن بە فریای گریانم ئەمشەو
زیندانی تارە ژیانم ئەمشەو