لەو نووری «شەم»ە، لەو نووری «شەم»ە
هەزار ماشەڵڵا لەو نووری «شەم»ە
لەو نوورە پاکەی چەرخی چوارەمە
لە شەوق و پرشنگ مانگی چواردەمە
لە پێچی هاتووی ئەبرۆی کەوانی
لە ڕێک وەستانی برژانگی جوانی
لە قەد و باڵای ڕێک ڕاوەستاوی
لە گۆنای ئاڵی، بۆنی گوڵاوی
لەو تا پەرچەمەی دڵی پێ گیرە
لەو پرچە لوولە وێنەی زنجیرە
لە لێوی ئاڵی یاقوت نوێنی
لە گفتوگۆی خۆش شەکرشکێنی
لە چەناگەی خڕ خڕیل و چاڵی
لە ژێر گەردنی ئاڵتوونی خاڵی
لەو گەردنەبەرزە شووشەی بادەیە
لەو سینە سپی و ساف و سادەیە
لەو نیو نیگایەی سەد نازی پێیە
لەو لێوە ئاڵە، لەو گوارەی گوێیە
لەو دوو چاوانەی کە پڕ لە نوورە
لەو سینگە سپیە وێنەی کافوورە
لەو نەزاکەت و ڕەوشت سەنگینە
لەو قۆڵە پڕە، پەنجە نەخشینە
لەو ڕێ ڕۆیشتن و ڕەوتە ناسکە
لەو سرک و سڵیەی چەشنی ئاسکە
لەو توڕە بوونە لەو شیرین ڕووە
لەو گەردنەبەرزە و لەو ئاسک خووە
جوانیت «سەنعان»ێ لائەدا لە دین
بە کەنیزت بێ گوڵئەندامی «چین»
چەند سەردارانت بۆ سەرگەردانن
وەک من داخ لە دڵ وا پەرێشانن
هەزار ماشەڵڵا لەو نووری «شەم»ە
لەو نوورە پاکەی چەرخی چوارەمە
لە شەوق و پرشنگ مانگی چواردەمە
لە پێچی هاتووی ئەبرۆی کەوانی
لە ڕێک وەستانی برژانگی جوانی
لە قەد و باڵای ڕێک ڕاوەستاوی
لە گۆنای ئاڵی، بۆنی گوڵاوی
لەو تا پەرچەمەی دڵی پێ گیرە
لەو پرچە لوولە وێنەی زنجیرە
لە لێوی ئاڵی یاقوت نوێنی
لە گفتوگۆی خۆش شەکرشکێنی
لە چەناگەی خڕ خڕیل و چاڵی
لە ژێر گەردنی ئاڵتوونی خاڵی
لەو گەردنەبەرزە شووشەی بادەیە
لەو سینە سپی و ساف و سادەیە
لەو نیو نیگایەی سەد نازی پێیە
لەو لێوە ئاڵە، لەو گوارەی گوێیە
لەو دوو چاوانەی کە پڕ لە نوورە
لەو سینگە سپیە وێنەی کافوورە
لەو نەزاکەت و ڕەوشت سەنگینە
لەو قۆڵە پڕە، پەنجە نەخشینە
لەو ڕێ ڕۆیشتن و ڕەوتە ناسکە
لەو سرک و سڵیەی چەشنی ئاسکە
لەو توڕە بوونە لەو شیرین ڕووە
لەو گەردنەبەرزە و لەو ئاسک خووە
جوانیت «سەنعان»ێ لائەدا لە دین
بە کەنیزت بێ گوڵئەندامی «چین»
چەند سەردارانت بۆ سەرگەردانن
وەک من داخ لە دڵ وا پەرێشانن