شەرتە لە داخت سەرئەنێمەوە
ڕۆینێ ئەڕۆم ناگەڕێمەوە
سەرتاپێم ڕەشکەم تەرکی دونیا کەم
پشت لە قەوم خوێش، ڕوو لە سەحرا کەم
دڵەی پڕ دەردم پارە پارە کەم
ڕیشەی جەرگی خۆم بە قەنارە کەم
شەو تا بەیانی ناڵە و هاوار کەم
ناحەزی بەدگۆ لە بەینا تار کەم
مەگەر ئەو ساتە دڵم بێخەم بێ
گیانم بە قوربان دوو چاوی'شەم' بێ
ڕۆینێ ئەڕۆم ناگەڕێمەوە
سەرتاپێم ڕەشکەم تەرکی دونیا کەم
پشت لە قەوم خوێش، ڕوو لە سەحرا کەم
دڵەی پڕ دەردم پارە پارە کەم
ڕیشەی جەرگی خۆم بە قەنارە کەم
شەو تا بەیانی ناڵە و هاوار کەم
ناحەزی بەدگۆ لە بەینا تار کەم
مەگەر ئەو ساتە دڵم بێخەم بێ
گیانم بە قوربان دوو چاوی'شەم' بێ