دەلیل 'شەم'ت دی، دەلیل 'شەم'ت دی
لە کوێستان هاتووی جوانە 'شەم'ت دی؟
ئاسکی پێشڕەوی ئاسکانت دی
نووری بینایی دوو چاوانت دی
ناسک و شل و مل بێ ئەندازت دی؟
شۆخی شیریندەنگ شەکرڕازت دی
کۆچی خێڵخانەی ئێڵی 'جاف'ت دی
پێشەنگی جوانان سەوڵی سافت دی
'شەم'ی سوتێنەر پەروانانت دی
خانی خانەدان گشت خانانت دی
ئاسکی ملبەخاڵ لە هەردانت دی
دەرمانی ئێشی پاک دەردانت دی
شێوە خەواڵوو خاڵکوتراوت دی
هەوێنی عەتر و هەم گوڵاوت دی
نەمامی ساوای ناو باخانت دی
تاکە جوانەکەی ئێڵاخانت دی
دەوای پەژارە و غەمی دڵت دی؟
پەریزادەکەی سرک و سڵت دی
ئێڵ و ڕەشماڵی کوێستانانت دی؟
جێگەی پیرۆزی 'شەم'ی جوانت دی
'شەم'ی نەدیوە لە جێگەی پەنهان؟
بپرسێت ئەحواڵ پەروانەی بێگیان
نەمزانی کە 'شەم' پەیمانشکێن بوو
لەو شەرتەی بەستمان ئەو بێبەڵێن بوو
ساردی کوێستانان مەیلی کردوە سارد
لە باتی وەفا جەفای بۆ من نارد
کەیفی زۆر خۆشە دونیای بە کامە
دیارە مەیلی لای (ئیبنوسەلام)ە
کوا عەشقی ڕاستی دەلیلی دیاری؟
ئەگەر تۆ ڕاستی بۆچی بێزاری؟
ڕاستم پێ بڵێ با دڵنیا بم
'قەیس' ئاسا وێڵی دەشت و چیا بم
لە کوێستان هاتووی جوانە 'شەم'ت دی؟
ئاسکی پێشڕەوی ئاسکانت دی
نووری بینایی دوو چاوانت دی
ناسک و شل و مل بێ ئەندازت دی؟
شۆخی شیریندەنگ شەکرڕازت دی
کۆچی خێڵخانەی ئێڵی 'جاف'ت دی
پێشەنگی جوانان سەوڵی سافت دی
'شەم'ی سوتێنەر پەروانانت دی
خانی خانەدان گشت خانانت دی
ئاسکی ملبەخاڵ لە هەردانت دی
دەرمانی ئێشی پاک دەردانت دی
شێوە خەواڵوو خاڵکوتراوت دی
هەوێنی عەتر و هەم گوڵاوت دی
نەمامی ساوای ناو باخانت دی
تاکە جوانەکەی ئێڵاخانت دی
دەوای پەژارە و غەمی دڵت دی؟
پەریزادەکەی سرک و سڵت دی
ئێڵ و ڕەشماڵی کوێستانانت دی؟
جێگەی پیرۆزی 'شەم'ی جوانت دی
'شەم'ی نەدیوە لە جێگەی پەنهان؟
بپرسێت ئەحواڵ پەروانەی بێگیان
نەمزانی کە 'شەم' پەیمانشکێن بوو
لەو شەرتەی بەستمان ئەو بێبەڵێن بوو
ساردی کوێستانان مەیلی کردوە سارد
لە باتی وەفا جەفای بۆ من نارد
کەیفی زۆر خۆشە دونیای بە کامە
دیارە مەیلی لای (ئیبنوسەلام)ە
کوا عەشقی ڕاستی دەلیلی دیاری؟
ئەگەر تۆ ڕاستی بۆچی بێزاری؟
ڕاستم پێ بڵێ با دڵنیا بم
'قەیس' ئاسا وێڵی دەشت و چیا بم