شاعیر: ڕازی کتێب: هۆنراوەکانی وەلی دێوانە (شەم و پەروانە) سەرناو: هاوار لە ئێشی سەبارەت: نووسین: کەماڵ ڕەحمانی هاوار لە ئێشی زامانم ئەمشەو ڕەنگینە بە خوێن دامانم ئەمشەو کوا حەکیم بکا دەرمانم ئەمشەو؟ وەک ئەیووب دیدە گریانم ئەمشەو زامم بە ئێش و کارییە ئەمشەو پیشەم ناڵین و زاریە ئەمشەو یاران لەدەس‌چوو حەیاتم ئەمشەو وەک 'خضر' توشی زوڵماتم ئەمشەو بێن بە فریای گریانم ئەمشەو زیندانی تارە ژیانم ئەمشەو ++++++++++++++++++++++