لە «شەم» جیام من، لە «شەم» جیام من
«پەروانە»ی پەشێو لە «شەم» جیام من
مەجنونی وێڵی دەشت و سارام من
مەئیوسم لە «شەم» چارە سیام من
شێت و سەرگەردان لە خێڵ جێماوم
وێڵ و دەربەدەر عەقڵ شێواوم
بێکەس و تەنیا، بێهاودەم ماوم
لە گێژی دەریای خەما خنکاوم
ڕەشتر لە بەردی هەواران منم
دەربەدەرماوی دیاران منم
کەوتووی توناوتون توونی «تەبەس»م
جەفای بەبێسوود ڕەنج بە عەبەسم
دەرد و ئێش وەک کێو بارە لە شانم
بۆدیدەنی «شەم» هەر چاوەڕوانم
هاودەمی وەحشی و جانەوەرانم
ئەشکەنجە و ئازار بارە لە شانم
چاوەڕوانی ڕێی یاری کوێستانم
دڵ پڕ لە حەسرەت چاو بەگریانم
بێگانەی قەوم و کەس و کارم من
نائومید لە «شەم» پڕ ئازارم من
تا کاتێ ئەمرم دڵمەحزونم من
گڕی عیشقی «شەم» لە دەرونم من
«پەروانە»ی پەشێو لە «شەم» جیام من
مەجنونی وێڵی دەشت و سارام من
مەئیوسم لە «شەم» چارە سیام من
شێت و سەرگەردان لە خێڵ جێماوم
وێڵ و دەربەدەر عەقڵ شێواوم
بێکەس و تەنیا، بێهاودەم ماوم
لە گێژی دەریای خەما خنکاوم
ڕەشتر لە بەردی هەواران منم
دەربەدەرماوی دیاران منم
کەوتووی توناوتون توونی «تەبەس»م
جەفای بەبێسوود ڕەنج بە عەبەسم
دەرد و ئێش وەک کێو بارە لە شانم
بۆدیدەنی «شەم» هەر چاوەڕوانم
هاودەمی وەحشی و جانەوەرانم
ئەشکەنجە و ئازار بارە لە شانم
چاوەڕوانی ڕێی یاری کوێستانم
دڵ پڕ لە حەسرەت چاو بەگریانم
بێگانەی قەوم و کەس و کارم من
نائومید لە «شەم» پڕ ئازارم من
تا کاتێ ئەمرم دڵمەحزونم من
گڕی عیشقی «شەم» لە دەرونم من