نازداری جافان، نازداری جافان
نازداری بێعەیب تایەفەی جافان
پێشڕەوەی پۆلی ئاسکی سەرشاخان
گوڵی سەرکردەی گوڵی ناو باخان
ئاسکی کەژاڵ، چاو لە دەشت و دەر
توند و سرک و گورج لە سێبەر سڵکەر
لە تیرەی تەتار شۆخی شیرینخاڵ
خاوەن خەت و خاڵ خەتا و خوتەن ماڵ
جێگەت سازگار لە بەرزی کوێستان
ڕاوچیانت وێڵ دڵیان پڕلە ژان
ئەبرۆ وەک کەوان چالاک و چاوڕەش
لە دەست و تیرت ئەتکێ خوێنی گەش
گۆنە و لاجانگت هەتاوی قەدپاڵ
باڵندەی توندڕەو شمقاڕی تیژباڵ
چرای ڕووناکی هەموو ڕەشماڵان
ناوت ویردی لێو خاوەن ئیقباڵان
بە کوڵمی گەشی پڕ لە نوورەوە...
کێت نەدابەدەم ئاگری سوورەوە؟
بەو برۆ ڕەشە تۆخ و قەترانە...
خانەی چەن دڵت کردە وێرانە
بەو چاوەگەشەی سورمە تێکراوە...
موژەت لە خوێنی کێ وەرنەداوە؟
بەو نیونیگای ناز، بەو لەنجەولارە...
ئاخر جەرگی کێت نەکردووە پارە؟
بە ڕەوتی نەرم و لەنجەو هاتووچوو...
بڵێ کێت نەکرد بە باوک مردوو؟
بە گەردەنی بەرز شوشەتەزەوە...
بە پرچی لول و باڵای بەرزەوە...
توخوا دڵی کێت تۆ نەستاندەوە؟
خانەی ژیانت نەڕوخاندەوە؟
من لە داخی تۆ جەرگم بوو توێتوێ
هەر داخە دێتە سەر داخانی نوێ
نازداری بێعەیب تایەفەی جافان
پێشڕەوەی پۆلی ئاسکی سەرشاخان
گوڵی سەرکردەی گوڵی ناو باخان
ئاسکی کەژاڵ، چاو لە دەشت و دەر
توند و سرک و گورج لە سێبەر سڵکەر
لە تیرەی تەتار شۆخی شیرینخاڵ
خاوەن خەت و خاڵ خەتا و خوتەن ماڵ
جێگەت سازگار لە بەرزی کوێستان
ڕاوچیانت وێڵ دڵیان پڕلە ژان
ئەبرۆ وەک کەوان چالاک و چاوڕەش
لە دەست و تیرت ئەتکێ خوێنی گەش
گۆنە و لاجانگت هەتاوی قەدپاڵ
باڵندەی توندڕەو شمقاڕی تیژباڵ
چرای ڕووناکی هەموو ڕەشماڵان
ناوت ویردی لێو خاوەن ئیقباڵان
بە کوڵمی گەشی پڕ لە نوورەوە...
کێت نەدابەدەم ئاگری سوورەوە؟
بەو برۆ ڕەشە تۆخ و قەترانە...
خانەی چەن دڵت کردە وێرانە
بەو چاوەگەشەی سورمە تێکراوە...
موژەت لە خوێنی کێ وەرنەداوە؟
بەو نیونیگای ناز، بەو لەنجەولارە...
ئاخر جەرگی کێت نەکردووە پارە؟
بە ڕەوتی نەرم و لەنجەو هاتووچوو...
بڵێ کێت نەکرد بە باوک مردوو؟
بە گەردەنی بەرز شوشەتەزەوە...
بە پرچی لول و باڵای بەرزەوە...
توخوا دڵی کێت تۆ نەستاندەوە؟
خانەی ژیانت نەڕوخاندەوە؟
من لە داخی تۆ جەرگم بوو توێتوێ
هەر داخە دێتە سەر داخانی نوێ