ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
سەگی دەرگای یار، سەگی دەرگای یار
سەگی پاسەوان پێش‌قاپی دڵدار

هاوڕێ و هاوڕازی گشت کاتی نازدار
خاکی پێت دەرمان چاوی پڕ ئازار

خۆ تۆ لە زومڕەی وەفادارانی
دڵسۆز و خەم‌خۆر دەردەدارانی

سەگی خانەزای باوانی یاری
ئارامی دڵی دەوای ئازاری

ئەزانم قیبلەم بەدەستی جوانی...
پەروەردەی کردوی بۆ پاسەوانی

خۆ ئەگەر هات و قەستی سەرت کا...
ئازارت بدا، دەربەدەرت کا...

قەت بڕوام نیە تۆیی وەفادار
لە ئاستانەی یار ببی دەس‌بەردار

هۆی چیە ئێستا هاودەردی دەردان
دورکەوتوی «شەم»ی کەوتویتە هەردان

ئێستا دورکەوتوی لە قاپی دڵدار
پێم‌بڵێ بەدبەخت، چۆن ئەگری قەرار

وەک من هەردەمە وای لە هەردێکا
هەرشەو میوانی لە بن بەردێکا

سەگ وتی: کەوتەی زەمانەی بێ‌بار
«پەروانە»ی «شەم»ی ڕومەت پرشنگ‌دار

بۆ لێڵاویتە بیناییت کوێرە
بە حەزی‌خۆمە؟ یا دەستی زۆرە؟

بۆ شاری «بەغدا» چووە باوکی «شەم»
من پارێزگاری ماڵاتتان ئەکەم

هاتومە ئێرە بە حۆسن و ڕەزا
تا «گورگ» مێگەل، پاک نەکا غەزا

بۆ مەڕ فرۆشتن چووە باوکی «شەم»
«پەروانە»ی خەم‌گین وایە بەبێ کەم

ئەگینا بەبێ سووچ و بەهانە
بۆچی ئەگەڕێم ئەم بیابانە

«وەلی» بەقوربان مەڕوماڵتان بێ
باڵاگەردانی ماڵ و حاڵتان بێ

پەراوێز edit