ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
کاتی مەرگمە، کاتی مەرگمە
وادەم بەسەرچوو، کاتی مەرگمە

بەو ئێشە سەختەی لەناو جەرگمە
خاک و گڵ و گۆڕ، جل و بەرگمە

لە گیان کێشانا هەر چاوەڕوانم...
کە تەشریف بێنێ کاتی نەمانم!

کاتێ کە گیان‌کێش دێ بۆ ڕەوانم...
مۆڵەتم نادا، دەستێنێ گیانم

«شەم»ی ڕومەت شەم بێتە سەرینم...
ئەوکاتە دەرچێ ڕۆحی شیرینم

بڕژێتە سەرم فرمێسکی چاوی
کفنەکەم بدروێ بەزوڵفی خاوی

بڵێم بە «شەم»ی شاهی چاومەستان
لەگەڵ تەرمم‌دا بێتە گۆڕستان

بەدەستی ناسک شۆخی دوڵبەرم...
بەردی «ئەلحەد»م بنێ سەر سەرم

کە بەردت دانا خاکی مەزارم...
بکە بەسەرما، شۆخی نازدارم

گیانەکەم هات‌و ئەوەت بۆ کردم
بەوێنەی دڵدار تۆ بەڕێت کردم

شەرتە هەتاکوو ڕۆژەکەی «ئەلەست»
من دۆعاگۆی تۆم شۆخی دیدە مەست

پەراوێز edit