ئاڵەکۆک

سابیر ڕازی add_a_photo
بە کۆی زوخاڵ بێ، بە کۆی زوخاڵ بێ
ماڵی باوانت بە کۆی زوخاڵ بێ

دایکت نابینا زوبانی لاڵ بێ
باوک مردووبی خۆشیت لێ تاڵ بێ

سوێندم بەو خوایە ماڵ بێ تەنافە
گەر لەگەڵ مندا مەیلت خیلافە...

دوور لە باڵای خۆت باوانت چۆڵ بێ
خزمانت سەرشێت کەڵپۆس لە کۆڵ بێ

باوان وێران بی، کەست نەمێنێ
بایەقوش لەسەر ماڵتان بخوێنێ

خێڵی خوێشانت توشی تاڵان بن
بە پەند و عیبرەت کورد و گۆڕان بن

ئەوەش بزانی کە دۆعای منە...
سەرلێ‌شێواوی و خۆشیت لێ وونە

تۆ جێگەت سازە کوێستان نشینی
کەی دەربەستی ئێش منی خەمینی

لە کوێستانی خۆش بەدەماخەوە
لە چاوگەی سازگار لای «لەیلاخ»ەوە

لە کوێ ئەبینی «دێوانە»ی ناشاد
لەو جێ‌یە منت کوا؟ دێتەوە یاد

پەراوێز edit