گیانە خەومبێ، گیانە خەومبێ
ئەگەر بەبێتۆ یەک ئان خەومبێ
ناڵەی بێئەمان کاری شەوم بێ...
قەت ئۆقرە نەگرم دایم ڕەوم بێ...
بێدیدەنی تۆ گەر پەژارەم بێ...
پەژارەو ترسی بەرقەنارەم بێ...
گەر ساتێ یادت لە دڵم دەربێ...
دڵم لەت و پەت نوکی خەنجەر بێ...
ئەگەر بێتۆ کەس، بکەم بە یارم...
سرەوتم نەبێ لەبەر ئازارم...
گەر ساتێ یادت دەرچێ لە یادم...
نوقمی یادنەبێ دڵی ناشادم...
دەروونم لەتی تێخی ئەڵماس بێ...
زوبانم لەتلەت وێنەی پەڵاس بێ...
قەسەم بە دیدە و بە باڵای شەنگت...
ئەگەر بۆ ساتێ نەبیسم دەنگت...
مەلی ڕەوانم لە «تەن» بێزارە
دونیا لە چاوم تاریک و تارە
ئەگەر بەبێتۆ یەک ئان خەومبێ
ناڵەی بێئەمان کاری شەوم بێ...
قەت ئۆقرە نەگرم دایم ڕەوم بێ...
بێدیدەنی تۆ گەر پەژارەم بێ...
پەژارەو ترسی بەرقەنارەم بێ...
گەر ساتێ یادت لە دڵم دەربێ...
دڵم لەت و پەت نوکی خەنجەر بێ...
ئەگەر بێتۆ کەس، بکەم بە یارم...
سرەوتم نەبێ لەبەر ئازارم...
گەر ساتێ یادت دەرچێ لە یادم...
نوقمی یادنەبێ دڵی ناشادم...
دەروونم لەتی تێخی ئەڵماس بێ...
زوبانم لەتلەت وێنەی پەڵاس بێ...
قەسەم بە دیدە و بە باڵای شەنگت...
ئەگەر بۆ ساتێ نەبیسم دەنگت...
مەلی ڕەوانم لە «تەن» بێزارە
دونیا لە چاوم تاریک و تارە