کاتی مردنم، کاتی مردنم
ئەمانەت فەرزە وادەی مردنم
گەیشتە وادەی وەسیەت کردنم
لەکاتی سەختی گیانسپاردنم
توخوا بڵێنە شای «شەم» جەبینم
کاتی ڕۆحکێشان بێتە سەرینم
بەبێ ترس و باک شەرم نەکا لەکەس
پەردەی ڕووپۆشی دادڕێ بەدەس
نەپۆشێ تیشکی گۆنای خاوەری
بابزانن ئاسمان دایبەزاند پەری
دانیشێ لەپاڵ سەرینم بە ناز
بخوێنێ سورەی «یاسین» بە ئاواز
بە زوبانی شیرین شەکرڕازەوە
بە دەنگ و سەدای خۆشئاوازەوە
ڕوو بە ئاوەنگی پڕ گوڵاوەوە
بە گۆنای ئاڵ و زوڵفی خاوەوە
فرمێسک لە چاوی ئەو نازدارەوە
بتکێتە سەر ڕووی ئەم بێچارەوە
با تێر سەیربکەم لە چاوی جوانی
گیانم دەربچێ بێتە قوربانی
با تێر گوێبگرم لە دەنگی سازی
لە سورەی شەریف!!، خۆشی ئاوازی
گیانکێش بێت بە سەد ئێش و ژانەوە
هەرگیز نیم بەتەنگ گیانکێشانەوە
گەر بەمجۆرەبێ ئارامی گیانم
بەخوا بە ئاسان دەردێ ڕەوانم
ئای کەچەند خۆشە ژیان و عومرم
لە خاکوپای تۆ گیان دەرچێ، بمرم
گەر بەقەد کێوێ گوناهم هەبێ
بەهەشت جێگامە، «خوا» ئەمبەخشێ
ئەمانەت فەرزە وادەی مردنم
گەیشتە وادەی وەسیەت کردنم
لەکاتی سەختی گیانسپاردنم
توخوا بڵێنە شای «شەم» جەبینم
کاتی ڕۆحکێشان بێتە سەرینم
بەبێ ترس و باک شەرم نەکا لەکەس
پەردەی ڕووپۆشی دادڕێ بەدەس
نەپۆشێ تیشکی گۆنای خاوەری
بابزانن ئاسمان دایبەزاند پەری
دانیشێ لەپاڵ سەرینم بە ناز
بخوێنێ سورەی «یاسین» بە ئاواز
بە زوبانی شیرین شەکرڕازەوە
بە دەنگ و سەدای خۆشئاوازەوە
ڕوو بە ئاوەنگی پڕ گوڵاوەوە
بە گۆنای ئاڵ و زوڵفی خاوەوە
فرمێسک لە چاوی ئەو نازدارەوە
بتکێتە سەر ڕووی ئەم بێچارەوە
با تێر سەیربکەم لە چاوی جوانی
گیانم دەربچێ بێتە قوربانی
با تێر گوێبگرم لە دەنگی سازی
لە سورەی شەریف!!، خۆشی ئاوازی
گیانکێش بێت بە سەد ئێش و ژانەوە
هەرگیز نیم بەتەنگ گیانکێشانەوە
گەر بەمجۆرەبێ ئارامی گیانم
بەخوا بە ئاسان دەردێ ڕەوانم
ئای کەچەند خۆشە ژیان و عومرم
لە خاکوپای تۆ گیان دەرچێ، بمرم
گەر بەقەد کێوێ گوناهم هەبێ
بەهەشت جێگامە، «خوا» ئەمبەخشێ