دڵدارم «شەم» بێ، دڵدارم«شەم» بێ
بۆ هەرکەس وەک تۆ کە ناوی «شەم» بێ
سەرگۆنای وێنەی مانگی چواردەم بێ
ناسک و نازدار لە چەشنی کەم بێ
پرچی ڕەشمار و عەتر پەرچەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لە خەم بێ
***
بۆ هەرکەس باڵای وەک «سەوڵ»ی ساف بێ
پەرچەم پڕگوڵاو یا موشکناف بێ
پێشڕەوەی جوانی گشت عێڵی جاف بێ
ئەبێ تۆئاسا وا بێئینساف بێ
وەک تۆ لێو شیرین یا خونچەدەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕلەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ ئەبرۆ کەوان بێ
زوڵف و خاڵ سێوەنگ برۆ قەتران بێ
وا بێفرسەت و دادە و ئامان بێ
وەکو تۆ فیتنەی ئاخرزەمان بێ
بێشەرت و بەڵێن، ئارەزو کەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ ڕوی پڕ لە نوور بێ
سینە و گەردنی وێنەی بلوور بێ
فریشتەی ئاسمان نەسڵی لە حوور بێ
بێترس و بێباک لەڕێی خوا دوور بێ
وەک تۆ دەلیلی دوری ڕێگەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ لیمۆی کاڵی بێ
سینگی «سەدەف» و لێوی ئاڵی بێ
گەردنی بەرزی وەک «غەزاڵ»ی بێ
ناسک و نازدار و چواردە ساڵی بێ
وەک تۆ دڵداری لەناو دڵ کەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ بەجوانی «شاز» بێ
چاو پڕ لەسورمە بە عیشوە و ناز بێ
هەزاران دڵی ئاواتەخواز بێ
ناشی و نەزانحاڵ وا بێمەجاز بێ
شەوقی پڕنووری بەوێنەی «شەم» بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ کە ناوی «شەم» بێ
سەرگۆنای وێنەی مانگی چواردەم بێ
ناسک و نازدار لە چەشنی کەم بێ
پرچی ڕەشمار و عەتر پەرچەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لە خەم بێ
***
بۆ هەرکەس باڵای وەک «سەوڵ»ی ساف بێ
پەرچەم پڕگوڵاو یا موشکناف بێ
پێشڕەوەی جوانی گشت عێڵی جاف بێ
ئەبێ تۆئاسا وا بێئینساف بێ
وەک تۆ لێو شیرین یا خونچەدەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕلەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ ئەبرۆ کەوان بێ
زوڵف و خاڵ سێوەنگ برۆ قەتران بێ
وا بێفرسەت و دادە و ئامان بێ
وەکو تۆ فیتنەی ئاخرزەمان بێ
بێشەرت و بەڵێن، ئارەزو کەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ ڕوی پڕ لە نوور بێ
سینە و گەردنی وێنەی بلوور بێ
فریشتەی ئاسمان نەسڵی لە حوور بێ
بێترس و بێباک لەڕێی خوا دوور بێ
وەک تۆ دەلیلی دوری ڕێگەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ لیمۆی کاڵی بێ
سینگی «سەدەف» و لێوی ئاڵی بێ
گەردنی بەرزی وەک «غەزاڵ»ی بێ
ناسک و نازدار و چواردە ساڵی بێ
وەک تۆ دڵداری لەناو دڵ کەم بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لەخەم بێ
***
بۆ هەرکەس وەک تۆ بەجوانی «شاز» بێ
چاو پڕ لەسورمە بە عیشوە و ناز بێ
هەزاران دڵی ئاواتەخواز بێ
ناشی و نەزانحاڵ وا بێمەجاز بێ
شەوقی پڕنووری بەوێنەی «شەم» بێ
دڵی «پەروانە»ی بۆ پڕ لەخەم بێ
***