ئاڵەکۆک

مارف ئاغایی add_a_photo
بەژن و باڵا
دارستانێکە پاییزی؛
ڕۆخسارەکان، زەردە گەڵا.

بای کارەسات:
پڕ گەرووی قووڵی گورگی شەو
دەلوورێنێ.

وەری. وەری. یەک دوو
سێ چوار، گەڵا وەری.
شینگێڕییەک لە جەنگەڵ دەنگ دەداتەوە:
لە شەڕی نێوان دار و با
لک، زۆرترین زیان دەبا!
وەی ڕۆ وەی ڕۆ
گەڵا گەڵا!

پەراوێز edit